به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقی 9 چه‌كداری داعش كوژران

"لە بۆردومانه‌كه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە وردی ئەشكەوتێك كرایه‌ ئامانج"
لەم بۆردومانه‌دا بە وردی  و چڕی ئەشكەوتێك كرایه‌ ئامانج
لەم بۆردومانه‌دا بە وردی  و چڕی ئەشكەوتێك كرایه‌ ئامانج

K24 - هەولێر:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی خاپووركردنی ئەشكەوتێكی لە رێگه‌ی بۆردومانی فڕۆكەیه‌كی F16 لە باشووری پارێزگای نەینەوا راگه‌یاند و به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج چه‌كداری داعش كوژران.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌،  دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چاودێری گروپێكی تیرۆریستیان  لە ناو ئەشكەوتێكدا لە بیابانی حەزر له‌ باشووری پارێزگای نەینەوادا كردووه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه‌، به‌ سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، له‌ رێگه‌ی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكان بە فڕۆكەی F16 هێرشێكیان ئەنجامدا.

ئه‌و شانه‌یه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، لەم بۆردوومانه‌دا بە وردی  و چڕی ئەشكەوتێك كرایه‌ ئامانج و ده‌ره‌ئەنجام 5 چه‌كداری داعشی كوژران.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقی 4 چه‌كداری داعش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین كوژران.