له لالش جه‌ژنی چله به‌ڕێوه‌چوو
K24 – شنگال:
له شنگال، بابه شێخ و ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییه‌كان و چله‌گران، رۆژوویان شكاند و له په‌رستگه‌ی لالش جه‌ژنی چله‌ی زستانیان پیرۆز كرد.
له ئایینی ئێزدی‌دا، هه‌موو چله‌یه‌كی زستان، كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان به رۆژوو ده‌بن. كۆتا رۆژی چله، ده‌كه‌نه جه‌ژن.
له (25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر) تا (2ی شوبات/ فێبرایه‌ر)ی هه‌موو ساڵێك، وه‌رزی به‌رۆژوو بوونه.
ئه‌و رۆژووه له‌لای ئێزدییه‌كان ئاماژه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی خوداوه‌ند به‌سه‌ر سرووشتدا و ئاهه‌نگ و جه‌ژن گێڕانیش به‌و بۆنه‌یه‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی رووحییه بۆ هاتنی وه‌رزی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی سرووشت و ژیانه‌وه.
بابه‌شێخ و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ریان ئه‌ركه، به رۆژوو بن، هه‌روه‌ها به‌شێك له ئێزدییه‌كان، كه پێیان ده‌وترێت چله‌گر، چل رۆژی زستان به‌رۆژوو ده‌بن و ده‌ست و ده‌م و زمان و چاویان له سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانه‌كانی خوداوه‌ند ده‌پارێزن. هه‌روه‌ها له ئێزدی‌دا چله‌ی هاوینیش هه‌یه و به هه‌مان شێوه رۆژووی تێدا ده‌گیرێت و جه‌ژن ده‌كرێت.
له كولتووری ئێزدییدا له باره‌ی چله‌وه هاتووه: چله‌گر به رۆژینه
فه‌رزێن خۆ به‌جێتینه
ئه‌و جندییێن سوڵتێنه