تەندروستی هەرێم هۆشداری دەداتە بەخێوکارانی قوتابیان
K24 - هەولێر:
دوای پشووێكی كورت، وه‌رزی دووه‌می خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپارده، ده‌ستیپێكرد.
ئاكار، پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تییه، رۆژانه كه دێته ده‌وامی قوتابخانه، ماسك ده‌به‌ستێت، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "ته‌مه‌نم 9 ساڵه و پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایم، له‌كاتی ده‌وامكردنم به به‌رده‌وامی ماسك ده‌به‌ستم، بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌دوور بین.
ئاكار ده‌شڵێت: "به به‌رده‌وامی مامۆستاكانم رێنمایی خۆپارێزیم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆم و هاوڕێكانم له‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه پارێزراو بن".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، له ئێستادا فۆڕم بۆ به‌خێوكاری قوتابی ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشك بن له ده‌وامكردنی منداڵه‌كانیان یاخوود به ئۆنڵاین و پاڵپشتی ماڵه‌وه به‌رده‌وام بن.