دوایین لێدوانی تارق حه‌رب: زێباری سه‌رۆك كۆماره
K24 – هه‌ولێر:
تارق حه‌رب شاره‌زای یاسای ده‌ستووری عێراق، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
تارق حه‌رب له دیارترین ئه‌و شاره‌زا یاساییانه بوو، به‌رده‌وام له میدیای عێراقی و عه‌ره‌بیدا هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌قه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان و چاره‌سه‌ری ده‌ستووری كێشه‌كان ده‌خسته‌ڕوو.
ئه‌و به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، دووپاتیكرده‌وه، هۆشیار زێباری سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراقه.
تارق حه‌رب گوتیشی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاسانتر ده‌بێت، چونكه 180 نوێنه‌ر له كوتله‌كانی پارتی و سوننه‌كان و ره‌وتی سه‌در پشتیوانی ده‌كه‌ن.