حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پتر له‌ 8 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابه‌شكردووه‌

"کۆی گشتی نەوتی سپی دابەشکراویش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان 74 ملیۆن و 887 هەزار لیتر بووە"
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  پتر له‌ 8 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابه‌شكردووه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پتر له‌ 8 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابه‌شكردووه‌

K24 - هەولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕی دابەشکردنی نەوتی سپی دابینکراو و نرخەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق، بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیەیه‌:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە 35 ملیۆن و 589 هەزار لیتر نەوتی سپی لە هەولێر دابەشکردووە.

لە سلێمانی بڕی 17 ملیۆن و  159 هەزار لیتری دابەشکردووە.

لە دهۆک 19 ملیۆن و 738 هەزار لیتری دابەشکردووە.

لە هەڵەبجەش زیاتر لە 2 ملیۆن و 400 هەزار لیتری دابەشکردووە.

کۆی گشتی نەوتی سپی دابەشکراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان 74 ملیۆن و 887 هەزار لیتر بووە.

نرخی هەر بەرمیلێکی بە 55 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتییان دابەشکراوە.

هەروەها بڕی دابەشکردنی نەوتی سپی کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دابەشکراوە.

بڕی دابەشکراو لە هەولێر زیاتر لە 2 ملیۆن و 715 لیتر بووە.

لە سلێمانی بڕی نەوتی دابەشکراوی حکومەتی عێراق زیاتر لە 2 ملیۆن و 506 هەزار لیتر بووە.

لە دهۆک نەوتی دابەشکراو زیاتر لە سێ ملیۆن و 380 هەزار لیتر بووە.

کۆی گشتی نەوتی دابەشکراوی عێراقیش زیاتر لە 8 ملیۆن و 602 هەزار لیتر بووە.

نرخی بەرمیلێک نەوت بە 90 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دراوە.

دابەشکردنی نەوتی سپی (حکومەتی هەرێمی کوردستان):

هەولێر

35.589 ملیۆن لیتر

سلێمانی

17.159 ملیۆن لیتر

دهۆک

19.738 ملیۆن لیتر

هەڵەبجە

2.4 ملیۆن لیتر

کۆی گشتی

74.887 ملیۆن لیتر

نرخی بەرمیلێک 55,000

دابەشکردنی نەوتی سپی (حکومەتی فیدراڵی عێراق):

هەولێر

2.715 ملیۆن لیتر

سلێمانی

2.506 ملیۆن لیتر

دهۆک

3.380 ملیۆن لیتر

کۆی گشتی

8.602 ملیۆن لیتر

نرخی بەرمیلێک

90,000 دینار