له نێوان توركیا و یۆنان 12 كۆچبه‌ر له‌سه‌رما ره‌قبوونه‌وه
K24 - هەولێر
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، ته‌رمی 12 كۆچبه‌ر له نزیك سنووری یۆنان - توركیا دۆزرانه‌وه، كه به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سلێمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه، ته‌رمی 12 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه، ده‌ركه‌وت سه‌رما جل و به‌رگ و پێڵاوه‌كانیانی داماڵیبوو.
میدیا توركییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له نزیكه‌ی شارۆچكه‌ی (پاشاكووی) سه‌ر سنووری توركیا و یۆنان، ته‌رمی 12 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه، دواتر گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، تا ئێستاش ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی توركیا، پله‌ی گه‌رمی له‌و ناوچه‌یه له ژێر سفری سیلیزیدایه.