ئێران، كوژرانی 5 گه‌ریلای پژاك راده‌گه‌ینێت
K24 – هه‌ولێر
سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی پێنج گه‌ریلای پژاك راده‌گه‌ینێت. قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ی سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌دا رایگه‌یاند تیمێكی پێنج كه‌سی پژاك له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له بۆسه‌یه‌كی پاسداران كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له تیمه‌كه‌ی پژاك ده‌كات، به‌ڵام ژماره یان وێنه‌یه‌ك بڵاو ناكاته‌وه. له به‌شێكی تردا ده‌ڵێت ئه‌وانه به‌رپرسیاری كوژرانی دوو پاسدارن كه له مانگی رابردوو كوژراون.
له مانگی رابردوو، له شه‌ڕ و پێكدادانێك له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژماره‌یه‌ك پاسدار كوژران، كه هیچ لایه‌نێكی چه‌كداری رۆژهه‌ڵات به‌رپرساتییه‌كه‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ، پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێك، پژاك وێنه ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و هێڕشه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام وێنه ڤیدیۆكه له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌ناو چالاكه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات سه‌رلێشاوی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێنا.
پژاك له ساڵی 2011 ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند، ئه‌وكاته‌ی كه ئێران رایگه‌یاند له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسیی كورد راده‌گرێت، ئه‌گه‌ر پژاك ده‌ست له هێڕشه‌كانی هه‌ڵگرێت.
هه‌ردوو لا چه‌ندینجار ئاگربه‌ستیان پێشڵكردووه، كه له ماوه‌كانی ئه‌م دواییه شه‌ڕو پێكدادانه‌كان زیاتر بووه.
به‌پێی هه‌واڵێك ئاژانسی رۆیته‌ر سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه، كورد له ئێران حه‌وت ملیۆن كه‌سه كه 10% دانیشتوانانی ئه‌م وڵاته پێك دێنێت و ناوچه‌كانی كوردنشین له باكوری رۆژئاوای ئێران چالاكترین ناوچه‌ی سیاسین.