CNN: بایدن رازی بوو هێز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به تۆڕی هه‌واڵی CNNیان راگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رازیبوو به ناردنی هێز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش له رۆژانی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی هه‌واڵی CNN، بڵاوه‌پێكردنی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، نیشاندانی پاڵپشتییه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانیان.
تۆڕی هه‌واڵی CNN راشیگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت پنتاگۆن بڵاوه‌پێكردنی هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا رابگه‌یه‌نێت، له كاتێكدا 8500 سه‌رباز خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌م هێزانه به‌منزیكانه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له دوای ئه‌وه‌وه دێت، مۆسكۆ 127 هه‌زار سه‌ربازی له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بڵاوه پێكردووه، پووتن به‌ڵێنی داوه كییڤ داگیر بكات.