ئۆبامیانگ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا به‌ڵێنێكی به هانده‌رانی بارسێلۆنادا
بارسێلۆنا بەفەرمی گرێبەستی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ هێرشبەری گابۆنی ئارسێناڵی راگەیاند و له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌ڵێنێكی به هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دا.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ هێرشبەری گابۆنی ئارسێناڵ بە گرێبەستێک تا هاوینی ٢٠٢٥ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیانەوە کرد، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و بە گوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەش هاوینی ٢٠٢٣ هەردوولا دەتوانن گرێبەستەکەی نێوانیان هەڵبوەشێننەوە.
لە دوایین ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ئۆبامیانگ گەیشتە شاری بارسێلۆنا و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسێناڵ هەڵوەشاندەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت و بەڵام دوای دوو رۆژ مانەوەی لە شاری بارسێلۆنا ئینجا گرێبەستەکەی بەفەرمی راگەیاندرا.
ئۆبامیانگ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا وه‌كو یاریزانی نوێی بارسێلۆنا گوتی: من یاریزانێكی ته‌واو ئاماده‌م و ئه‌زموونێكی زۆرم هه‌یه و له ئێستاوه بۆ بارسێلۆنا ئاماده‌م و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم خزمه‌تی باشیان له هێڵی پێشه‌وه بكه‌م.
ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گابۆنه و له وڵاتی فه‌ره‌نسا له دایكبووه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، لیل، مۆناكۆ، سانت ئیتیان كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆندیش به‌رزترین ئاستی پێشكه‌ش كرد و له كۆی 213 یاری، 141 گۆڵ و 36 ئاسیستی كرد، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به به‌های 65 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئارسێناڵ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن به‌شداریی له 15 یاریی كرد، 7 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌بوو.