به هۆی په‌بجییه‌وه چوار ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشت
K24 – هه‌ولێر:
تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی ئاڵووده‌بوون به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێـت و سه‌ره‌ڕای كێشه ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رۆژانه رووداوی نه‌خوازراو و كرده‌ی تاوانكاری له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و یاریانه‌دا رووده‌ده‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پۆلیسی شاری لاهوور له پاكستان بڵاویكرده‌وه، بكوژێكیان ده‌ستگیركردووه، كه له ژێر كاریگه‌ری ئاڵووده‌بوون به یاری په‌بجی چوار ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
به گوێره‌ی زانیاری پۆلیسی پاكستان، عه‌لی زه‌ین (18 ساڵ) به هۆی خووگرتنی به یاری په‌بجی، دایكی و دوو خوشك و برایه‌كی خۆی كوشت.
View this post on Instagram
عه‌لی به پۆلیسی شاری لاهووری پاكستانی راگه‌یاندووه، رۆژی 18ی مانگی رابردوو، تاوانه‌كه‌ی كردووه.
یاری په‌بجی، دنه‌ی توندوتیژی ده‌دات و به‌كارهێنه‌رانی هه‌وڵی كوشتنی زۆرترین كه‌س ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی خۆیانی تێدا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، له یارییه‌كه‌دا وه‌ك براوه بمێننه‌وه.
هه‌ریه‌ك له چین و هیندستان ئه‌و یارییه‌یان قه‌ده‌غه كردووه. پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌ك له پاكستان قه‌ده‌غه كرابوو.
عه‌لی به هۆی یاریكردنه‌وه له جیهانی راسته‌قینه دابڕاوه و به گۆشه‌گیری له ژووره‌كه‌یدا به‌رده‌وام سه‌رقاڵی یاری بووه.
ئێستا عه‌لی ئازاری له‌ده‌ستدانی دایك و برا و خوشكه‌كانی له زینداندا ده‌چێژێت.
ئه‌و به پۆلیسی وتبوو، له ژێر كاریگه‌ری یاری په‌بجیدا ئه‌و تاوانه‌ی كردووه.