جوتیار عادل: ناردنی دووسه‌د ملیاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كرد و تێیدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات خسته‌ڕوو.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پرسی كۆچبه‌رانی كورد و ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، له رووی ئابووری و دارایشه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ره‌وشی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدای تاوتوێكرد و بڕیار درا، رۆژی 6ـی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
جوتیار عادل، روونیكرده‌وه، به‌غدا دووسه‌د ملیاره‌كه وه‌ك سولفه ده‌نێرێت، ئه‌مه به ته‌نیا پشكی هه‌رێمی كوردستان نییه.
گووتیشی:"ناردنی دووسه‌د ملیاره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رامانگه‌یاندووه ده‌رگامان بۆ هه‌ردوو دیوانی چاودێری فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان واڵایه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا به دی بكه‌ین".
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تا ئێستا ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، چیتر ناتوانن ده‌وام بكه‌ن.