تاڵیبان رێگه به ژنان ده‌دات بچنه‌وه به‌ر خوێندن

K24 - هەولێر:
به‌رپرسانی تاڵیبان رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌فغانستان، له چەند قوتابخانه‌یه‌ك و زانکۆیەکی حکومی دەرگایان بە رووی قوتابیانی كچ کردەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی حكومه‌تی تاڵیبان، تا ئێستا قوتابخانه ئامادەیی و زانکۆ حکومییەکان لە زۆربەی پارێزگاکاندا داخرابوون، كابول وردە وردە ئه‌و کۆت و بەندانه‌ی بەسەر ژناندا سەپاندوویه‌تی، هه‌ڵیانده‌گرێت.
حکومەتی تاڵیبان جەختی لەوە کردەوە، سیاسەتی گونجاو بۆ کردنەوەی زانکۆ حکومییەکان و بۆ به‌شداری پێكردنی ژنان به جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه دەگرنە بەر.
بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 دەرگای زانکۆ و قوتابخانه‌كانی به رووی کچانی ئه‌فغانی لە شەش ویلایەت كرده‌وه.