مانگانه‌ پاڵپشتی دارایی قوتابیان خه‌رج ده‌كرێت

قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان مانگانه‌ پاڵپشتی وه‌رده‌گرن
پاره‌ی عێراقی، فۆتۆ: شڤان هه‌ركی
پاره‌ی عێراقی، فۆتۆ: شڤان هه‌ركی

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌ركردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نیشاندا و بڕیاره‌كه‌ش له‌ 1/1/ 2022ـه‌وه‌ پاڵپشتییه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كات.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه‌، 40 هه‌زار دینار مانگانه‌ بۆ قوتابیانی ناوه‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ له‌ رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومییه‌كان وه‌رگیران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بڕی 60 هه‌زار دینار مانگانه‌ قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ له‌ رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومییه‌كان وه‌رگیران.

نووسراوی وه‌زارتی دارایی بۆ پاڵپشتی قوتابیان
نووسراوی وه‌زارتی دارایی بۆ پاڵپشتی قوتابیان