سه‌در: هەوڵه‌كانی تێوەگلانى عێراق ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سەدر داوا لە حکومەتى عێراق دەکات لێپرسینەوە لەگەڵ ئه‌و لایەنانە بکات کە لەناو خاکى عێراقەوە وڵاتانی ناوچەكە دەكەنە ئامانج.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئەو هەوڵانه رەتدەكه‌ینه‌وه کە لەلایەن هەندێ لایەن و کەسى دەرەوەى یاسا بۆ تێوەگلانى عێراق دەدرێن.
سەدر راشیگه‌یاند، "داوا لە حکومەتی عێراق دەکه‌ین لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەس و گروپانە بکات کە لەناو خاکى عێراقەوە هێرشدەکەنە سەر وڵاتانى کەنداو".