سه‌لاحه‌دین،، داعشێك خۆی ته‌قانده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆی خۆكوژێك ده‌درێ، دواجار خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، له كاتی گه‌ڕان و پشكنین له ناوچه‌ی (مه‌ییته)ـی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین، خۆكوژێكی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقی كرایه ئامانج.
یه‌حیا ره‌سوڵ، راشیگه‌یاند، خۆكوژه‌كه هه‌وڵیدا به برینداری رابكات، له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ درابوو، دواجار خۆی ته‌قانده‌وه.
ره‌سوڵ روونیكرده‌وه، "له‌كاتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژه‌كه، زیانی گیانی له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمار نه‌كرا، له گه‌ڕانیش به دوای چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام ده‌بین".