وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 1263 كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (3ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1263) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (6) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (7) هه‌زار و (335) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (1601) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (708)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (708)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان