جۆ بایدن كوژرانی به‌رپرسی یه‌كه‌می داعشی له سووریا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی داعشی راگه‌یاند، كه دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقه‌ڕشی و 11 چه‌كداری دیكه‌ی داعشی راگه‌یاند.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێرشه‌كه بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانمان بووه و سه‌ربازانمان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، له داهاتوودا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "به فه‌رمانی راسته‌وخۆی خۆم، له باکووری رۆژئاوای سووریا سەرکەوتوانە ئۆپراسیۆنێکمان له دژی تیرۆر ئه‌نجامدا. ده‌شڵێت: "لە سایەی لێهاتوویی و ئازایەتی هێزەکانمان ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقه‌ڕشی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می داعشمان لە گۆڕەپانی شەڕەکە لەناوبرد، هەموو ئەمەریكییه‌كان بە سەلامەتی گەڕانەوە".