ئه‌و خانووه‌ی رێبه‌ره‌كه‌ی داعشی تێدا كوژرا

دیمه‌نێكی خانووه‌كه‌
دیمه‌نێكی خانووه‌كه‌
ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی به‌ر له‌وه‌ی له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ بكوژرێت، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی داعش ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی له‌ ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری سووریا كوژراوه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی، ئاشكرایكرد، ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی به‌ر له‌وه‌ی له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ بكوژرێت، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌، راشیگه‌یاندووه‌، به‌ر له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌، ئه‌بو ئیبراهیم به‌ بۆمبێك خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه‌ ژن و منداڵیان تێدا بووه‌، كوشتووه‌.

54325
344523
432543
54325
4536
342534
43254
543254
432525
3214321
34214321
21432423
32424121
43452324
524321
345323

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس