مه‌لا به‌ختيار: پارتى سووره له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى

K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى مافى خۆيه‌تى پرسيارى چاره‌نووسى هه‌ردوولا و رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.
گوتيشى: هه‌رچه‌ند هه‌وڵماندا له ديدێكى ستراتيژييه‌وه رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى بۆ پارتى روونبكه‌ينه‌وه، به‌ڵام پارتى سوور بوو له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ رێككه‌وتنه‌كه.
له وه‌ڵامى پرسيارێكى كوردستان 24يشدا، مه‌لا به‌ختيار ره‌تيكرده‌وه، هيچ كه‌س و لايه‌نێك بۆى هه‌بێت لێپێچينه‌وه له يه‌كێتى بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: تا ئێستا پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتنى ستراتيژييان هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌ش كرد، يه‌كێتى هه‌وڵده‌دات، گۆڕان و پارتى له‌يه‌كدى نزيكبكاته‌وه‌ز
له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى نێوان يه‌كێتى و پارتى، مه‌لا به‌ختيار گوتى كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ئه‌رێنى بووه.
له باره‌ى پرسى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانه‌وه، مه‌لا به‌ختيار گوتى: پارتى سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان نه‌درێته‌وه به يوسف محه‌ممه‌د و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
له باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێوه، مه‌لا به‌ختيار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه باسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ نه‌كراوه و گوتيشى: هيچ پۆستێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌رناگرين.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێويسته په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و ناكرێت ئه‌و ره‌وشه به‌رده‌وام بێت.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا پارتى ئاماده‌يه له‌گه‌ڵ گۆڕان به جيا كۆببێته‌وه، به‌ڵام ره‌تيانكردووه‌ته‌وه، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى و گۆڕان كۆببنه‌وه.
مه‌لا به‌ختيار ئاشكراشيكرد، پێشتر به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى راگه‌ياندووه، كه ره‌وشى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه له گۆڕاندايه و كێشه‌كه ته‌نيا له نێوان پارتى و گۆڕاندا نييه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستى بارزانى ئه‌رێنى بوو، بڕيار بوو حاكم قادر سه‌ردانى گۆڕان بكات و سه‌ردانه‌كه‌شى كرد و گۆڕان رايگه‌ياندبوو ئه‌وان چاوه‌ڕێى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كن و رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى ئه‌و پرۆسه‌يه‌ى راگرت.
له باره‌ى ناردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زيره‌كانيشه‌وه، مه‌لا به‌ختيار گوتى: ئه‌و پرۆسه‌يه ئاڵۆزييه‌كى گه‌وره‌ى درووستكرد له كوردستاندا.