نرخی نه‌وت گه‌یشته به‌رزترین ئاستی 8 ساڵی رابردوو
K24- هه‌ولێر:
له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت گه‌یشته به‌رزترین ئاستی 8 ساڵی رابردوو و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 91 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، كێرڤی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕوو له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه ده‌ست به زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی مانگانه‌وه بگرن، كه بڕه‌كه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه، وێڕای فشاره‌ی گه‌وره‌به‌كاربه‌رانی نه‌وت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به خێراییه‌كی زیاتر.
كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه و گرژییه سیاسییه‌كانی جیهان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به رێژه‌ی 15% به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
H.B