دراوسێكانی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش چی له باره‌ی كوژرانییه‌وه ده‌ڵێن
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك هێلیكۆپته‌ره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌سه‌ر ماڵی خه‌لیفه‌كه‌ی داعشدا له شاره‌دێی ئه‌تمه، له باكووری خۆرئاوای سووریا ده‌سوڕانه‌وه، مه‌حموود شه‌حاده، وایده‌زانی گه‌رده‌لوول هه‌ڵیكردووه و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێزه.
كاتێك مه‌حموود هاته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێـت ئه‌و با به‌هێزه چییه، كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌شه‌و بوو، سه‌یری كرد، هێلیكۆپته‌ره‌كان به نزمی به‌سه‌ر ئه‌و خانووه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه، كه نزیكیان بوو، به بڵندگۆ داوا ده‌كرێت كه‌سێك خۆی راده‌ست بكات.
مه‌حموود، ده‌ڵێت: دوای كاتێكی كه‌م، سه‌ربازه‌كان دابه‌زین، فڕۆكه‌كان به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه بوون، بانگێكمان ده‌بیست، ده‌یوت: خۆت بده به ده‌سته‌وه، ماڵه‌كه‌ت ده‌وره دراوه.
گوتیشی: یه‌كێك به ئینگلیزی قسه‌ی ده‌كرد و وه‌رگێڕێكیش به شێوه زاری عێراقی ده‌یوت: خۆی به ده‌سته‌وه بده، بهێڵه منداڵه‌كان بێنه لامان، به‌ڵام من نه‌مده‌زانی ئه‌وه كێیه خۆی بدات به ده‌سته‌وه، ئایا خۆی راده‌ست ده‌كات یان نا.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا خه‌ڵكی ناوچه‌كه گوێیان له ته‌قه و ته‌قینه‌وه بووه، ره‌وشه‌كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایان، به‌ر له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان بچنه سه‌ر ماڵه‌كه و ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌و هێرشه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكادا 13 كه‌س كوژران، وه‌ك ئه‌وه‌ی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسیكردووه، چواریان منداڵ و سێیان ئافره‌ت بوون.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: زۆر هه‌وڵدراوه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام ئه‌و خۆی ته‌قانده‌وه و ژن و منداڵه‌كانیشی كوشتن.
ئه‌بو عه‌لی، ئاواره‌یه‌كه و له ناوچه‌كه نیشته‌جێیه، گوتی: ئێمه گوێمان لێ‌بوو، بانگ ده‌درا و دڵنیایی ده‌درا، ده‌یانوت مه‌ترسن، ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌و خانووه هاتووین و له تیرۆریستان رزگارتان ده‌كه‌ین.
هیچ دراوسێیه‌كی خانووه‌كه، نه‌یزانیوه، له‌و خانووه‌دا رێبه‌ری داعش، ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی ئه‌لقرشی و خێزان و خوشك و منداڵه‌كانی ژیاون، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام بووه، نه‌ك داعش.
ته‌نانه‌ت محه‌ممه‌د ئه‌لشێخ، كه خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه و به كرێ داویه‌تی به كرێچییه‌ك، هه‌واڵه‌كه وه‌ك برووسكه‌یه‌ك بووه بۆی، چونكه نه‌یزانیوه كێیه كرێچییه‌كه و به په‌له سه‌ردانی خانووه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چ زیانێكی به‌ركه‌وتووه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، خانووه‌كه فه‌رش و به‌تانی و جلوبه‌رگی مناڵانه و یاری منداڵانی ساده‌ی تێدابووه.
خاوه‌ن خانووه‌كه گوتیشی: به‌ر له ساڵێك ئه‌و پیاوه خانووه‌كه‌ی به كرێی مانگانه‌ی سه‌د دۆلار لێ به‌كرێ گرتم.
كرێچییه‌كه خۆی و هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌ی له نهۆمی یه‌كه‌م بوون و خوشكه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌شی له نهۆمی دووه‌م بوون.
گوتیشی: ئه‌وان 11 مانگه له خانووه‌كه‌ن و هیچ شتێكی سه‌یرم لێ نه‌بینین و هه‌موو مانگێك كرێیان پێداوم.
ئه‌و خاوه‌ن خانووه باسی له‌وه‌شكرد، دوا جار كه بینیویه‌تی، خه‌ریكی هه‌ڵپاچینی زه‌یتوونی ده‌وری ماڵه‌كه بووه و وتویه‌تی به چی سه‌رقاڵی ئه‌ویش وتوویه‌تی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ژیم.
هه‌روه‌ها گوتی: كرێچییه‌كه‌م زۆر بایه‌خی به كاروباری خۆی ده‌دا و هه‌موو كات یه‌ك جۆر جلوبه‌رگی له‌به‌ر ده‌كرد، پانتۆڵێك و كراسێك و هه‌میشه شتێكیشی له‌سه‌ر ده‌كرد و كه‌سێكی زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆ بووه و هه‌ر كه‌س به رێكه‌وت بیبینیبا هیچ گومانێكی لێ نه‌ده‌كرد.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ئ.ر