پزیشكێكی رووسی: كۆلیسترۆڵ زیانی بۆ له‌شی مرۆڤ نییه
K24 – هه‌ولێر:
پزیشكێكی رووسی به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی پزیشكانی جیهان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆلیسترۆڵ بۆ مرۆڤ زۆر گرنگه، ده‌بێت له‌نێو له‌شدا به رێژه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌بێت.
تاتیانا شابوڤالوڤا، پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ رایگه‌یاند، جه‌ڵته‌ی دڵ له پڕ دروست نابێت، به‌ڵكو ورده ورده چه‌وری له نێو ده‌ماره‌كانی دڵ و خوێن كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گیرانی ئه‌و ده‌مارانه.
ئه‌و پزیشكه رووسییه راشیگه‌یاند، خه‌ڵكانێك هه‌ن پێیان وایه كۆلیسترۆڵ هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وریانه‌یه له نێو بۆڕییه‌كانی خوێن، كه ئه‌مه راست نییه.
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: "كۆلیسترۆڵ بۆ ژیانی مرۆڤ زۆر گرنگه، كه پێكهاتووه له مادده‌یه‌كی پڕ له هۆرمۆنات، هاوشێوه‌ی ئیسترۆجین".
شابوڤالوڤا، روونیكرده‌وه، كۆلیسترۆڵ بۆ به‌هێزكردنی ده‌ماره‌كان زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ دروستكردنی ئه‌نسۆلین و پاڵپشتی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی مرۆڤ. ده‌شڵێت: "ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له نێوان كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش و سوودبه‌خش، ناكرێت به گشتی كۆلیسترۆڵ بۆ دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی مرۆڤ به‌كار بهێنرێت".
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌كاتی بوونی كێشه‌یه‌ك له سیستمی خۆراكه چه‌ورییه‌كان، یاخوود زانینی ئاستی پڕۆتینه‌كانی له‌ش، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت داببه‌زێنرێت، ئه‌ویش به رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی خۆراك، یاخوود وه‌رزشكردن.
ئه‌و پزیشكه گوتی: "ته‌نیا له كاتی هه‌بوونی گرێییه‌كی چه‌وری پیس، یاخوود دانه‌به‌زینی ئاستی كۆلیسترۆڵ، پێویسته په‌نا بۆ ده‌رمان ببه‌ن".