"من له جه‌نگدا گه‌وره‌بووم، له‌جه‌نگیشدا ده‌مرم"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جینا جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌یاده و له‌ناو ئه‌و جه‌نگه‌دا گه‌وره بووه، به بیری ئه‌ودا دێت كه ئه‌ڵمانه‌كان چۆن به ناو شاری ئۆریكۆڤ-ی ئۆكرانیادا به‌پێی رێكه‌وتن به ئاسانی تێپه‌ڕبوون، بۆیه ئێستاش كه داپیره‌یه‌كی ته‌مه‌ن 88 ساڵه و له گوندێكی هاوسنووری رووسیایه، ئومێدێكی كه‌می هه‌یه كه جه‌نگ به‌رۆكی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه به‌ربدات، ئه‌و ده‌ڵێت: " من له‌ناو جه‌نگدا گه‌وره بووم، له‌ناو جه‌نگشدا ده‌مرم".
جینا به حه‌سره‌ته‌وه بۆ رۆیته‌رز ئه‌دوێت و پێیوایه ئه‌م ناوچه‌یه هه‌رگیز ئارام نه‌بووه، بۆ هه‌شت ساڵ ده‌چێت، جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێن له‌م ناوچه‌یه له‌جه‌نگدان له‌گه‌ڵ سوپای ئۆكرانیا، وتیشی: "به په‌لكێشكردنی سوپای رووسیا و كۆكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوور، جه‌نگ له جه‌نگی دووه‌می جیهانی سه‌ختتر ده‌بێت".
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی زیاتری كۆكردنه‌وه‌ی 120 هه‌زار سه‌ربازی رووسی به درێژایی سنووری رووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، جیهان ترسی زیاتری لێنیشتووه كه مۆسكۆ دراوسێ بچوكه‌كه‌ی داگیربكات.
جینا له رێگه‌ی رۆیته‌رز-ه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌م سنووره گومانی ئه‌وه نه‌ماوه كه ئۆكرانیا هه‌مان چاره‌نووسی وه‌ك نیوه دورگه‌ی قرم-ی لێنایه‌ت كه رووسیا له ساڵی 2014 داگیری كرد.
ملیۆنه‌ها هاووڵاتی خانه‌نشینی وه‌ك جینا له لێدوانه‌كه‌ی دوێنێ 3ی شوبات-ی، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌ترسن، كاتێك وتی: "هه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ رووسیا دروست ببێت، به‌دڵنیایی جه‌نگێكی فراوانی لێده‌كه‌وێته‌وه".
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن بی سی لێدوانه‌كه‌ی زیلینسكی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هات له‌گه‌ڵ بۆرس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ئه‌ویش دوای یه‌كتربینیان له رۆژی 1ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022). زیلینسكی له كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا، گوتیشی: "هه‌ر ململانێیه‌كی سه‌ربازی روبدات كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌وروپا".
ئۆكرانییه‌كان له رووی گوزه‌رانه‌وه وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ناژین كه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا-ن، تا راده‌یه‌كی زۆر به‌تایبه‌تی گونده‌كانی سه‌رسنوور، هه‌ژاری باڵی به‌سه‌ریاندا كێشاوه، جینا یه‌كێكه له‌و 900 هه‌زار به‌ساڵاچووه خانه‌نشینه‌ی كه پێویستی به هاوكاریی و چاودێری هه‌یه كه له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا - رووسیا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌پێی راپۆرتێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی (OCHA) زۆربه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی نێو شاروشارۆچكه و گونده‌كانی سه‌رسنور هه‌ست به نائومێدیی و نامۆیی و دڵه‌راوكێ و دابڕان و ته‌نیایی ده‌كه‌ن.
ئانا داڤیدۆڤنا (86ساڵ)ی خانه‌نشین، له‌دووری 3 كیلۆمه‌تر له گوندی زولوتی له بۆباسنا رایۆن-ی ئۆكرانیا، ده‌ژی كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ رووسیا، ده‌ڵێت: "ململانێ له‌گه‌ڵ رووسیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ترسناكتر ده‌بێت".
ئه‌و روداوێكی ناخۆشی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی له یاده‌وه‌ریدا ماوه، "كاتێك منداڵ بوین، من و خوشكه‌كه‌م له‌نزیك روباری گونده‌كه‌مان یاریمان ده‌كرد، له‌وكاته‌دا خه‌یار و ته‌ماته پێگه‌یشتبوو، رۆژێك شتێكمان دۆزییه‌وه له میوه ده‌چوو، به‌ڵام هێنامانه ماڵه‌وه، باوكم له‌ده‌ستی وه‌رگرتین و به‌په‌له له په‌نجه‌ره‌كه‌وه فڕێی دایه ده‌ره‌وه و ته‌قییه‌وه- بۆمبی ده‌ستی بوو!" ئه‌و وه‌های گێڕایه‌وه بۆ رۆیته‌رز.
دوای ئه‌و هه‌موو یاده‌وه‌رییه ناخۆشه له ساڵی 2014ه‌وه ترسێكی تر به‌رۆكی ئه‌و گوندنشینانه‌ی سه‌رسنووری گرتووه، به‌هۆی دۆخێك كه خواستی ئۆكرانییه‌كان نییه، له‌بری خزمه‌ت و چاودێری ملیۆنانی وه‌ك جینا و ئانا، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژی 2ی شوبات، زیلینسكی ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه كرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئۆكرانیا تا سێ ساڵی ئاینده بۆ 100 هه‌زار زیادكرێت، سه‌ره‌ڕای زیادكردنی مووچه‌ی سوپا.