داوا لە تاڵیبان دەكرێت شوێنی شەش ئافره‌تی رفێندرا‌و ئاشکرا بکات
K24 – هه‌ولێر:
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان دەکات زانیاریان سەبارەت بە چارەنوسی 6 ئافره‌ت ئەوانەی دووهەفتە لەمەوبەر لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان رفێندران، پێبدات.
ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بە قوڵی نیگەرانن سەبارەت بە چارەنوسی 6 ئافره‌ت کە بەهۆی پەیوەندیان بە ناڕەزاییەکان لەسەر مافەکانی ژنان لە کابول رفێندراون.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی تاڵیبان رایانگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌فغانستان، له چەند قوتابخانه‌یه‌ك و زانکۆیەکی حکومی دەرگایان بە رووی قوتابیانی كچ کردەوە.
حكومه‌تی تاڵیبان راشیگه‌یاند، تا ئێستا قوتابخانه ئامادەیی و زانکۆ حکومییەکان لە زۆربەی پارێزگاکاندا داخرابوون، كابول وردە وردە ئه‌و کۆت و بەندانه‌ی بەسەر ژناندا سەپاندوویه‌تی، هه‌ڵیانده‌گرێت.
تاڵیبان جەختی لەوە کردەوە، سیاسەتی گونجاو بۆ کردنەوەی زانکۆ حکومییەکان و بۆ به‌شداری پێكردنی ژنان به جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه دەگرنە بەر.