ره‌یان هه‌ناسه ده‌دات و جیهان ده‌ستی له‌سه‌ر دڵییه‌تی بۆ رزگاركردنی
K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له دوو رۆژه تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی مه‌غریب، سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ رزگاركردنی ژیانی منداڵێك، كه كه‌وتووه‌ته بیرێكه‌وه و جیهان به گشتیی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به تایبه‌تی ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه و چاوه‌ڕوانی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ن.
تیمه‌كان خه‌ریكی لێدانی تونێلێكن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناو بیره‌كه و ره‌یانی پێنج ساڵ رزگار بكه‌ن.
عه‌بدولهادی ته‌مرانی، به‌رپرسی تیمی رزگاركردنی منداڵه‌كه، رایگه‌یاندووه، به هۆی به‌رته‌نگی بیره‌كه‌وه، تیمه‌كان ناتوانن راسته‌وخۆ دابه‌زنه ناوی، بۆیه پێویستیان به هه‌ڵكه‌ندنی تونێلێكه.
ره‌یان، ته‌مه‌نی ته‌نیا پێنج ساڵه و شه‌وی سێشه‌ممه كه‌وتووه‌ته ناو ئه‌و بیره وشكه‌وه، له قوڵی 32 مه‌تر گیر بووه، له كاتێكدا بیره‌كه 60 مه‌تر قووڵه.
به‌ڵام تیره‌ی بیره‌كه به‌رته‌نگه ته‌نیا 30 سانتیمه‌تره و مرۆڤ ناتوانێت به ئاسانی پێیدا بچێته خواره‌وه.
ئه‌و بیره كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی "باب برد" له شاری "شفشاون"ی باكووری مه‌غریب.
باوكی منداڵه‌كه، رایگه‌یاندووه، شه‌و تا به‌یانی به هۆی كه‌وتنی ره‌یانه‌وه خه‌و نه‌چووه‌ته چاوم.
داپیری منداڵه‌كه‌ش گوتویه‌تی: ئێستا سێ رۆژه ره‌یان له‌و بیره‌یه و هه‌موو گونده‌كه‌مان خۆشیان ده‌وێت و بۆی به په‌رۆشن.