واشنتن: به چڕی چاودێری داعش ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پنتاگۆن ئاشكرای ده‌كات، زانیاریی پشتڕاستكراو له‌باره‌ی هێرشكردنی داعش بۆ سه‌ر هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كوژرانی ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوڕشی، به‌رده‌ست نییه.
جۆن كێبربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، زانیاری ورد له‌باره‌ی ئاماده‌كاریی رێكخراوی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌ست نییه، واشنتن به چڕی چاودێری په‌یام و جوڵه‌كانی داعش ده‌كات.
كێربی راشیگه‌یاند، ته‌واوی تواناكانمان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، داعش هیچ زانیارییه‌كی له‌مشێوه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ كۆشكی سپیی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی جۆ بایدن توانییان ئۆپراسیۆنێكی دژه تیرۆری سه‌ركه‌وتوو له باكووری سووریا ئه‌نجام بده‌ن، بووه هۆی كوژرانی ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوڕشی كه‌سی یه‌كه‌می ریزه‌كانی داعش".