عەدنان کەریم: ئەمڕۆ چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم تۆمارکرا
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم رایگه‌یاند، له وڵاتی چیك تۆماركردنی "چامه‌كه‌ی نالی و وه‌ڵامه‌كه‌ی سالم" به رابه‌رایه‌تی ئۆركیست "كارزان مه‌حموود" تۆماركرا.
عه‌دنان كه‌ریم له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام نووسویه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی شوبات/ فێربرایه‌ری 2022) چامه‌كه‌ی نالی و وه‌ڵامه‌كه‌ی ساڵم به رابه‌رایه‌تی ئۆركیست "كارزان مه‌حموود" تۆماركرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له‌گه‌ڵ گرووپی نیشتمانیی چیك، له پراگی پیاته‌خت ده‌ستی به تۆماركردنی چامەکانی نالی و وه‌ڵامه‌كه‌ی سالم كردووه، كه مۆسیقا و دابەشکردن و رابەرایەتی ئۆرکێستی بەرهەمە له‌لایه‌ن هونەرمەند "کارزان مەحموود"ـه‌وه كراوه.
View this post on Instagram