سيروان بارزانى ورده‌كاری هێرشی شه‌وی رابردووی داعش له‌ بناری چیای قه‌ره‌چووغ ده‌خاته‌ روو

"له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ شكست به‌ هێرشه‌كه‌ هێنرا"
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

K24- هه‌ولێر:

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر - مەخمووری هێزه‌كانی پێشمەرگەی کوردستان تێكشكاندنی هێرشێكی تیرۆرستانی داعشی له‌ بناری چیای قه‌ره‌چووغ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ راگەیاند.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سیروان بارزانی گوتی: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له‌ بناری رۆژئاوای چیای قه‌ره‌چووغ هێرشی سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه‌یان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ و شكستیان به‌ هێرشه‌كه‌ هێنا.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ش، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ – مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گوتی: له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا دوو پێشمه‌رگه‌ به‌سووكی برینداربوون و خۆشبه‌ختانه‌ برینه‌كانیان سووكه‌ و باری ته‌ندروستییان جێگیره‌.

H.B