رزگارکردنی رەیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

پێنج رۆژە کەوتووەتە ناو بیرێکی قووڵ
کارکردن بۆ رزگارکردنی رەیان
کارکردن بۆ رزگارکردنی رەیان

K24 - هەولێر

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند کاتژمێری کەمی ماوە بۆ رزگارکردنی ئەو منداڵەی کەوتووەتە بیرێکی قووڵ لە مەغریب.

ئاژانسەکانی هەواڵی مەغریب رایانگەیاند، تەنیا چەند کاتژمێری کەمی ماوە، بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری، بتوانن ئەو منداڵە رزگار بکەن، کە کەوتووەتە بیرێکی قووڵی 32 مەتری، لە هەرێمی شفشاون لە باکووری مەغریب.

ئاماژە بەوەکراوە، منداڵە پێنج ساڵییەکە تاوەکو ئێستا زیندووە، کە لە رۆژی سێشەممە 1/2/2022، کەوتووەتە ناو ئەو بیرە. دەسەڵاتدارانی مەغریب داوایان لە تیمەکانی فریاکەوتن کردووە، ئامێری پێشکەوتوو بۆ رزگارکردنی بەکاربێنن، بۆ ئەوەی لە کاتی رزگارکردنی هیچ زیانێکی پێنەگات.

تیمەکانی فریاگوزاری لەکاتی کارکردن بۆ رزگارکردنی رەیان
تیمەکانی فریاگوزاری لەکاتی کارکردن بۆ رزگارکردنی رەیان
تیمەکانی فریاگوزاری لەکاتی کارکردن بۆ رزگارکردنی رەیان
تیمەکانی فریاگوزاری لەکاتی کارکردن بۆ رزگارکردنی رەیان