كۆریای باشوور ماسكێكی نوێ بۆ كۆرۆنا درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
درووستكردنی ماسكێكی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی گاڵته‌پێكردن بووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماسكه‌كه ته‌نیا لووت داده‌پۆشێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی، ماسكه نوێیه‌كه‌ی كۆریای باشوور ناوی لێنراوه، "kosk"، ئه‌وه‌ش به وه‌رگرتنی وشه‌ی "ko" كه به‌زمانی كۆری به مانی لووت دێت، له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ "mask"ی ئینگلیزی، ماسكه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Atman" درووستكراوه.
ئاماژه به‌وه كراوه، ده‌توانرێت ئه‌و ماسكه له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ماسكه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رووبه‌ڕووی ره‌خنه و گاڵته‌پێكردن بووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر لووت دابپۆشرێت، ئه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێگه‌ی ده‌مه‌وه ناچێته له‌شی مرۆڤ.
When love is in the air but food is your priority #kosk #koskmask #memesdaily pic.twitter.com/Nbq4QV3Hwb
— Khushboo (@Khushboo291_) February 3, 2022
كۆمپانیای "Atman" ماسكه له پێگه‌ی به‌بازاكردنی "Coupang" خستووته‌ڕوو، كه 10 ماسك له‌خۆده‌گرێت و نرخه‌كه‌شی 9800 وه‌نی كۆرییه، كه ده‌كاته (8.13 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)، هه‌ر ماسكێكیش له دوو پارچه پێكهاتووه، له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه ده‌توانرێت پارچه‌ی یه‌كه‌م لاببرێت و پارچه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر لووت ده‌مێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ماسكه‌كه ره‌خنه‌ی لێگیراوه و باس له‌وه كراوه، بیرۆكه‌كه "گێلانه‌یه"، به‌ڵام پرۆفیسۆر كاسرین بینیت، سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشه گوازراوه‌كان له په‌یمانگه‌ی "Health Transformation" له زانكۆی دیكین له ئوسترالیا روونیكرده‌وه، ئه‌و ماسكه‌ی ته‌نیا لووت داده‌پۆشێت، بیرۆكه‌یه‌كی نامۆیه، به‌ڵام هه‌ر باشتره له هیچ، ره‌نگه به‌هۆی ئه‌مه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر درووست بكات.