رهیان ماوهی 5 رۆژه بێ ئاو و خۆراك له قووڵایی بیرێكی 32 مهتری گیریخواردووه
K24- ههولێر:
لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە، منداڵێکی پێنج ساڵان، کەتووەتە ناو بیرێکی 32 مەتری لە گوندێکی باکووری مەغریب، لە رێگەی ئامێری پێشکەوتووەوە، هەموو هەوڵێک بۆ رزگارکردنی دەدرێت، تیمە فریاگوزارییەکانیش، توانییویانە لە رێگەی بۆڕییەکەوە ئۆکسجینی بۆ شۆڕبکەنە خوارەوە، بۆیە تا ئێستا منداڵەکە زیندووە، چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ رزگار بکرێت.
تیمەکانی فریاگوزاری مەغریبی لە قۆناخی کۆتایی رزگارکردنی ئەو منداڵە پێنج ساڵییەدان، کە لە سێشەممەی رابردووەوە، کەوتووەتە ناو بیرێکی قووڵی ٣٢ مەتری. هەزاران کەس لە نزیک بیرەکە کۆبووەتەوە و نزا بۆ رزگاربوونی منداڵەکە دەکەن.
عوسمان عەزوز، هاووڵاتییهكی مهغریبه، ئاماژهی بهوه كرد، تووشی کارەساتێکی راستەقینە لە ناوچەی ئیغران بووینەتەوە، لەخوا دەپاڕێینەوە رەیانی کوڕمان رزگاری بێت، ئێمە و هەموو مەغریبییەکان دڵخۆش بکات.
ئەحمەد عایدە، هاووڵاتییهكی دیكه، ئاشكرای كرد، "ئێمە بۆ رەیان دەپاڕێینەوە، بۆ ئەوەی زیندوو بمێنێتەوە، بنەماڵەکەی ئارام بگرن، بەڵام زۆر بۆ رهیان خەمبارین".
بوسلهام لەحرش، هاووڵاتییهكی ئهو ناوچهیه و له چاوڕوانیدا رزگاركردنی رهیانه، گوتی: "هیوادارم رەیان لەم دۆخە رزگاری بێت، وەک ئەوە وایە، یەکێک لە منداڵەکانی خۆمان کەوتبێتە ناو بیرەکەوە، ئێمە بۆ سەلامەتی ئەو نوێژ دەکەین، ئەو یەکێکە لە منداڵەکانمان".
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە مەغریبەوە، تەنیا چەند مەترێک ماوە بۆ ئەوەی بگەنە رەیان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، تیمەکانی فریاگوزاری دەتوانن لە بیرەکە بیهێننە دەرەوە و رزگاری بکەن.