موقته‌دا سه‌در بڕوای وایه، هه‌ر حكومه‌تێك و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك نووری مالیكی تێدابێت، شكست ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له ئاسماندا له‌ژێر كۆنترۆڵكردنی ئه‌مه‌ریكایه و له زه‌ویشدا ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستی ده‌ره‌كی له عێراق تا ئێستا باڵاده‌سته.
ئوسامه جه‌میل گوتی: "ناتوانین بڵێن ئه‌و كوتله‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در پێكهێناوه، بتوانێت حكومه‌تێك پێكبهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناتوانین بڵێن مالیكی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێت شكست به هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ی سه‌در و پارتی سوننه‌كان بهێنێت، له‌لایه‌ك هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه، ده‌ستی ده‌ره‌كی له كاروباری عێراق، ده‌ستێكی زۆر به‌هێزه".
گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئێرانییه‌كان له عێراق زۆر به‌هێزن، ره‌نگه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌موو هاوكێشه‌كان بگۆڕن، له‌كۆتاییشدا هه‌موو شته‌كان بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وان بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت و باس ده‌كرێت، تا ئێستا هه‌مووی شیكردنه‌وه‌یه، له كۆتاییدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئێرانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده وای بۆ ده‌چم هه‌ر حكومه‌تێكی زۆرینه پێكبهێنرێت".
سه‌در و مالیكی
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووتری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كێشه‌ی ئێستای عێراق، عینادیی سه‌در و مالیكییه، هه‌ر ئه‌و دووه‌ن، كاتی خۆی مالیكی كه سه‌رۆك وه‌زیران بووه، زۆر ئازاری كوتله‌ی سه‌دری داوه، لێیداون و ده‌ربه‌رده‌ری كردوون و كوشتوونی، زۆریانی خستووه‌ته زیندانه‌وه، موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووبوو، مالیكی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بۆ درووست كردبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا موقته‌دا سه‌در ئه‌وه له‌بیرناكات، موقته‌دا بڕوای وایه، هه‌ر حكومه‌تێك و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك نووری مالیكی تێدابێت، شكست ده‌هێنێت. سه‌در، نووری مالیكی به هۆكاری سه‌ره‌كی وێرانبوونی عێراق داده‌نێت، واتا تاكه كێشه، كه كۆبووه‌ته‌وه و بووه‌ته كێشه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كان، عینادی سه‌در و مالیكییه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر، پێموایه مالیكی له‌گه‌ڵ سه‌در پێكدێت، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵی دابنیشێت و بچێته حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا سه‌در قه‌بووڵی نییه، ئایا ئه‌وه تا چه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت، نازانرێت، به‌ڵام به لێكنزیكبوونه‌وه‌ی مالیكی و سه‌در حكومه‌ت زۆر به ئاسانی درووست ده‌هێنرێت، داموده‌گاكان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
ده‌ستی ده‌ره‌كی له عێراق
سه‌باره‌ت رێگریكردن له ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، ئوسامه جه‌میل روونیكرده‌وه، ئه‌و قسه‌ی موقته‌دا سه‌در زیاتر بۆ لایه‌نگرانی خۆیه‌تی و بۆ شه‌قامی عێراقییه، به‌تایبه‌تی شیعه، سوننه‌ش به هه‌مان شێوه، كه حه‌زیان لێنییه ده‌ستی ده‌ره‌كی هه‌بێت، به‌ڵام له راستیدا وانییه، موقته‌دا سه‌دریش له كۆتاییدا ده‌چێته ژێر باری بڕیاری ئێرانییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ناتوانێت به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته بوه‌ستێته‌وه، كه یه‌كێكیان له زه‌وی كۆنترۆڵی عێراقی كردووه، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له ئاسمان.
روونیشكرده‌وه، تا ئێران و ئه‌مه‌ریكا مابن و ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی عێراق بكه‌ن، چاوه‌ڕێی هیچ گۆڕانكارییه‌ك مه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراق درووست ببێت، ئه‌مه ره‌شبینی نییه و خوێندنه‌وه‌ی واقیعی عێراقه.
ئوسامه جه‌میل باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر یاداشته‌كانی زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، بریمه‌ر و ئێرانییه‌كان بخوێنییه‌وه، هه‌مووان ئه‌وه ده‌ڵێن، "ئێمه له كۆتاییدا دانیشتین، ئێرانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دانیشتن"، هه‌رچه‌نده ئه‌وه شتێكی زۆر خراپه و نامه‌وێت خه‌ڵكی پێی ره‌شبین بێت، به‌ڵام ماقووڵ نییه عێراق له رابردوویدا چه‌ندین شارستانییه‌تی هه‌بووه، ئێستا به‌شێوازێك لاوازبووه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات بڕیارێكی له‌لایه‌ن ئێران و ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ده‌ربچێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010ی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌یاد عه‌للاوی به هه‌موو پێوه‌ره‌كان كوتله‌ی یه‌كه‌م بوو، 92 كورسی هێنابوو، نووری مالیكی 88 كورسی هێنابوو، كه‌چی له شه‌و و رۆژێكدا عه‌لاوییان لابرد و مالیكییان هێنا، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد له یاده‌شته‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت "ئێمه عه‌لاویمان لادا و مالیكمان دانا، چونكه پێمان باش بوو له‌و قۆناغه مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران بێت"، ئه‌وه كاره‌ساته، ئه‌مه ره‌شبینی نییه، ئه‌مه شیكردنه‌وه‌ی واقیعه.
حكومه‌تی زۆرینه
ئوسامه جه‌میل ئاشكرای كرد، به‌ده‌ر له بۆچوونه سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له عێراق زۆرینه حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه، به‌رگری له‌و زۆرینه‌یه بكه‌م، كه ئێستا موقته‌دا سه‌در و پارتی و سوننه‌كان درووستیان كردووه، به بۆچوونی من زۆرینه درووستبێت و به‌شێكی ئۆپۆزسیۆن بێت، حكومه‌تێك بێت زۆر دیموكراسی بێت، تاوه‌كو ئیداره‌ی وڵات به جوانی بڕوات، ئه‌و كابینه‌یه درووست ده‌كرێت، له خزمه‌تی گه‌لانی عێراقدا بێت.
ئاشكراشیكرد، له هه‌موو وڵاتان هه‌ر وایه، زۆرینه هه‌یه و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان، جگه له نه‌هامه‌تی، هیچیان بۆ گه‌لی عێراق نه‌كردووه، ساڵ دوای ساڵ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، بیرمه‌ندانی عێراق و پسپۆڕانی بواری ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت، عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و تێكده‌چێت.
ئوسامه جه‌میل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی زۆرینه‌ش درووستببێت، ره‌نگه تووشی كێشه و گرفتی زۆر ببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مالیكی، كه ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، هێزی چه‌كداری له‌به‌رده‌ست بووه، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا داعش هاتووه، خه‌ڵكێكی زۆری خسته زیندانه‌وه، كه تا ئێستا 35 هه‌زار كه‌س زیندایكراوی عێراق، هه‌موویان مه‌حكومی سه‌رده‌می مالیكین، ره‌نگه 60%یان بێ‌تاوان بن، مالیكی وا به ئاسانی وازده‌هێنێت حكومه‌تێك درووست ببێت و ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه بێت!
گوتیشی: پێموایه مالیكی ره‌وشه‌كه تێكده‌دات، به خۆپیشاندان و ته‌قینه‌وه و به‌هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان شتێك ده‌كات؛ ئه‌و حكومه‌ته‌ی درووست ده‌بێت، سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، ره‌نگه هه‌موو رۆژێك خه‌ڵك بهێنێته سه‌ر شه‌قام.
سه‌قامگیریی عێراق
سه‌باره‌ت به‌شداریپێكردنی مالیكی له‌ترسی درووستكردنی پشێوی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووتری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌كه هه‌ر مالیكی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش هه‌یه، ئه‌ویش مه‌ترسییه، هادی عامری هه‌یه، قه‌یس خه‌زعه‌لی هه‌یه، عه‌مار حه‌كیم هه‌یه، ئه‌وانه هه‌موویان شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له حكومه‌ت پۆستیان پێبدرێت، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ركان، ئه‌گه‌ر وڵاتێك دیموكراسی بێت، كورسیت نه‌هێنابێت، زۆرینه كێیه، كه موقته‌دا سه‌دره و حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، پێویسته ئه‌وانه‌ی دیكه بڵێن فه‌رموو حكومه‌ته‌كه درووست بكه.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی پارتی و سه‌در و سوننه‌كان ئوسامه جه‌میل راشیگه‌یاند، هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان، له چوارچێوه‌ی عێراق به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن كردووه، هه‌ر حزبێك ئازاده له به‌غدا هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ كێ ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به ئاسایی سه‌یر بكرێت.