کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە.