هێزه‌كانی ئۆكرانیا، له‌سه‌ر چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ده‌ستیان به مه‌شق كرد
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌ربازێكی ئۆكرانی كه به‌رگێكی سپی پۆشیوه، له دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی جاڤلین-ی دژه تانك، به رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تۆ ئاشتیشت بوێت هه‌ر ئه‌بێت بچیته شه‌ڕه‌وه!"، ئه‌م سه‌ربازه و هه‌زاران سه‌ربازی دیكه، رۆژی 4ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) له بنكه‌ی سه‌ربازی یاڤۆریڤ له خۆرئاوای ئۆكرانیا سه‌رقاڵی مه‌شقكردن بوون له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
له‌نێو ئه‌و چه‌كه كاریگه‌رانه‌شدا، مووشه‌كی جاڤلین-ی دژه تانكه كه یه‌كێكه له‌و چه‌كانه‌ی توانای په‌كخستنی تانكی هه‌یه.
سه‌ربازه‌كان هه‌ندێكیان به‌رگی سپی-یان پۆشیوه، مووشه‌كی دژه تانكیان به‌شانه‌وه‌یه یان چاودێری كه‌سێك ده‌كه‌ن كه سه‌رقاڵی مه‌شقه له‌سه‌ر دژه تانكی جاڤلین، له‌كاتێكدا بارهه‌ڵگری سه‌ربازی په‌یتا په‌یتا سه‌رباز ده‌گه‌یه‌نێته ناوچه‌ك كه به‌سته‌ڵه‌ك و پڕ زوقم و به‌فره و پله‌ی گه‌رمی له -5 نایه‌ته‌خواره‌وه.
ئۆكرانیا له فرۆكه‌خانه‌ی بۆریسیۆڵ-ی كێڤ-ه‌وه، له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له رێگه‌ی 7 فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكییه‌وه به سێ كاروان 585 تۆن هاوكاری سه‌ربازی پێگه‌یشت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ترسه‌ی به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار سه‌ربازی رووسی له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ی له‌لایه‌ن رووسیاوه كه ترسی ئه‌وه هه‌یه داگیری بكات، له‌كاتێكدا كرملین به به‌رده‌وامی ئه‌وه ده‌دات به گوێی دۆست و دوژمنه‌كانیدا كه نایه‌وێت ئۆكرانیا داگیر بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن ئۆلیكسی ریزینكۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا، ئێواره‌ی دوێنێ 4ی شوبات رایگه‌یاند كه پێده‌چێت له چه‌نده رۆژی داهاتوو فرۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی بگاته ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی رۆیته‌رز-دا هاتووه كه ئه‌ندری بیستیتۆك وته‌بێژ به‌ناوی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتی ئۆكرانیا، ده‌ڵێت: "ئه‌م چه‌كانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ راگرتنی تانكه‌كانی رووسیا كه بیانه‌وێت پێشڕه‌وی بكه‌ن، هه‌روه‌ها زیانی بێوێنه به بارهه‌ڵگری سه‌ربازی و رێگه نادات دوژمنه‌كان بگه‌نه خاڵی مه‌به‌ست".
سه‌باره‌ی به ره‌خنه‌گرانی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا، بوونی ئه‌م چه‌كه ئه‌مه‌ریكیانه به ده‌مارگرتنی رووسیا ده‌زانن، له‌نێوخۆی ئۆكرانیا، له راپرسییه‌كدا كه رۆژی 2ی شوبات بڵاوكرایه‌وه، نیوه‌ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پێیانوایه كه چه‌كی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك راگرێكی به‌هێزه دژی رووسیا، به‌ڵام 1 له‌سه‌ر 3یش پێیانوایه رووسیا په‌لكێش ده‌كات هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
حكومه‌تی رووسیا دژی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیایه و به‌هه‌مان شێوه وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ك پێدانی ئۆكرانیا نییه، ئانالینا بربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له سه‌ردانێكیدا رۆژی 1ی شوبات بۆ كێڤ، وتی: "پێموانییه شتێكی واقیعی بێت كه له‌و بڕوایه‌دا بین هاورده‌كردنی چه‌ك ئه‌توانێت باڵانسی سه‌ربازی راگرێت".
ماریا زولكینا شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له دامه‌زراوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری دیموكراتی به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه:"سیاسه‌تی ئۆكرانیا نمونه‌ییه له پیشاندانی ئه‌م چه‌كه نوێیانه وه‌ك راگرێك وایه"، وتیشی: "پیشاندانی مه‌شق له‌سه‌ر چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رێگه‌ی میدیاوه ئه‌و قسه باوه ده‌شكێنێت كه ده‌یانوت ئۆكرانیا نێچیرێكی ئاسانه بۆ رووسیا".
رۆژی هه‌ینی 4ی شوبات له‌كاتی مه‌شقی سه‌ربازی له‌سه‌ر چه‌كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، جگه له میدیای ئۆكرانیا و ئاژانسه‌كان، تیمێكی میدیای ژاپۆن-ی ئاماده‌بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا تاكه ده‌وڵه‌ت نییه‌كه یارمه‌تی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا-ی دابێت، به‌ڵكو له یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ریدا به‌ریتانیا 2 هه‌زار مووشه‌كی سوكی دژه تانكی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كرد.
دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر یه‌ك له لاتیڤیا و لیتوانیا و ئستۆنیا، مووشه‌كی ستینگه‌ر-ی دژه فڕۆكه‌یان پێشكه‌ش به هێزی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا كرد، به‌دوای ئه‌وانیشدا پۆڵه‌ندا به سه‌دان مووشه‌كی دژه تانكی پێشكه‌ش به سوپای ئۆكرانیا كرد.