ئانچیلۆتی: پێویسته‌ سبه‌ی تیپی به‌رامبه‌رمان ره‌فتاریان باش بكه‌ن

كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید

ریال مەدرید لەم گەڕەی لالیگا میوانداريی گرانادا دەکات، بۆ ئەم یارییەش کەریم بێنزێما بەهۆی پێکان یاری ناکات، بە هەمان شێوەی فێرلاند مێندیش دادەبڕێت و ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی بەشداری ئەم یارییە ناکات.

ریال مەدرید دوای دۆڕانەکەی یاری رابردووی بەرامبەر ئاتڵێتیک بیلباو لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەمجارەیان لە گەڕی 23 لالیگا و لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ پێشوازی لە گرانادا دەکات.

شاهانەکان بۆ ئەم یارییە کۆمەڵێک یاریزانیان بەردەست نابێت، لەوانەش کەریم بێنزێما، فێرلاند مێندی، ماریانۆ دیاز، هەروەها ڤینیسیۆس جۆنیۆریش بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی بەشداری ئەم یارییە ناکات.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی شاهانەکان، پێش یارییەکە هیوای خواست سەرەتا تیپی بەرامبەریان رەفتارێکی باش پیشان بدەن، دواتر هەوڵ بۆ یارییەکی باش بدەن.

ئانچیلۆتی: پێویسته‌ گرانادا ره‌فتاری باش بكات

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌یان سبه‌یان به‌رامبه‌ر گرنادا رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتوو براوه‌ بین. ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: پێویستە لەم یارییە یاریزانەکانمان وەڵامی دۆڕانەکەی یاری رابردوو بەرامبەر ئاتڵێتیک بلباو بدەنەوە، یاریزانانی گرانادا هەوڵی ئەوە دەدەن یارییەکی باش بکەن و براوە بن، گرنگ ئەوەیە رەفتارێکی باش لەو تیپە ببینین دواتر یارییەکی باش بکەن. ئێمە بۆ بەردەوام بوون لەسەر رکابەریکردن بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزە، پێویستە لە سەرجەم یارییەکان داهاتوو براوە بین ''.

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە هۆکاری بەشداری نەکردنی کەریم بێنزێمای لە یارییەکە روونکردەوە و، هاندەرانی یانەکەشی دڵنیا کردەوە، ئەو یاریزانە بۆ یاری داهاتوو بەردەست دەبێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: کەریم بێنزێما بەشداری ئەم یارییە ناکات، ئەو لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام 100٪ ئامادەنیە، دوێنێ راهێنانی کردووە تەندروستی باش نەبوو و بۆیە دەبێت دوو بۆ سێ رۆژی دیکە چاوەڕی بکەین و بۆ یاری داهاتوومان بەردەست دەبێت''.

ریال مەدرید لە مێژووی لالیگا 17 جار یاری لەگەڵ گرانادا کردووە، لەم 17 یارییە 16 یارییان بردووەتەوە و تەنها یەک یارییان دۆڕاندووە، و دۆڕانەکەش دەگەڕیتەوە بۆ نۆ ساڵ لەمەوبەر، واتە هیچ یارییەکی نێوان هەردوو یانە بە یەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە.