دادوه‌رێك تیرۆر كرا
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای میسان ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر دادوه‌رێك و ده‌ستبه‌جێ تیرۆریان كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی پارێزگای میسان راشیگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر دادوه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ، دادوه‌ری تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستبه‌جێ تیرۆر كرا.
پارێزگای میسان ده‌كه‌وێته باشووری عێراق، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنووره و ژماره‌ی دانیشتوانی 1.112.673 ملیۆن كه‌سن.