عه‌لاوی: ره‌نگه عێراق بچێته نێو بۆشایی ده‌ستوورییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوى، ئاشكرای ده‌كات، عێراق له‌به‌رده‌م دوا ده‌رفه‌تدایه و به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له لایه‌نه‌كان ده‌كات و داوای تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستاش ده‌كات.
عه‌لاوی راشیگه‌یاند، عێراق له‌به‌رده‌م دوا ده‌رفه‌تدایه و به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت و ره‌نگه بچێته نێو بۆشایی ده‌ستوورییه‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه داواش له لایه‌نه‌كان ده‌كات به په‌له كار بۆ گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی بكرێت، ئه‌مه‌ش دوور له لۆژیكی ره‌تكردنه‌وه و سه‌پاندن.
دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، خولی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكران، لایه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كان خه‌ریكی پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقن، بۆ ئه‌مه ناكۆكی و نیگه‌رانی له شه‌قامی عێراقی دروست بووه.