ره‌یان گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی فه‌رمیی مه‌غریب له به‌یاننامه‌یه‌كدا گیانله‌ده‌ستدانی ره‌یانی 5 ساڵانی راگه‌یاند، كه ماوه‌ی 5 رۆژ بوو كه‌وتبووه ناو بیرێك و به‌ر له چه‌ند خوله‌كێك له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رزگاكردنه‌وه ده‌رهێنرا.
سه‌ره‌تا میدیاكانی مه‌غریب رایانگه‌یاند، كه ره‌یان به زیندوویی له بیره‌كه ده‌رهێنراوه و تیمه‌كانی رزگاركردن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ره‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته مردنی منداڵه‌كه‌ی به فه‌رمی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات، ئاخۆ به‌ر له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له بیره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، یانیش دواتر، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی چاودێری له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرای تایبه‌ت تا ساتی ده‌رهێنانیشی جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ژیان ده‌كرده‌وه.
ره‌یان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی 60 مه‌تری و له قووڵایی 32 مه‌تر گیرساوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیره‌ی بیره‌كه زۆر ته‌سكه و له 30 سانتیمه‌تر زیاتر نییه، تیمه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناوی و رزگاری بكه‌ن، بۆیه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌بێ وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری بڕین و هه‌ڵكه‌ندی زه‌وی و به پشتبه‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا و زه‌ویناسان، له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌و گرده‌ی بیره‌كه‌ی لێیه، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ره‌یان ده‌ده‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ڕێگه‌ی سۆنده‌وه خواردن و ئۆكسجینیان به ره‌یان داوه و توانیویانه له رێگه‌ی كامێرای تایبه‌ته‌وه كه خستوویانه‌ته ناو قووڵایی بریه‌كه، چاودێری دۆخی ره‌یان بكه‌ن و له مانه‌وه‌ی له ژیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
كه‌وتنی ره‌یان بۆ ناو بیره‌كه و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ رزگاركردنی، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانیشی هێنایه سه‌ر خه‌ت و زۆرێك له وڵاتان له رێگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیانداوه هاوكاری پرۆسه‌ی رزگاركردنی ره‌یان بكه‌ن.
H.B