کاتی تاقیکردنەوەکان و پشووەکانی ئادار و نەورۆز راگەیەندران

تاقیکردنەوەکانی بەرایی لە 19ی ئەم مانگە دەستپێدەکات
قوتابخانەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی
قوتابخانەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی بەرایی و وەرزی دووەمی راگەیاند و وادەی دەستپێکردنی پشووەکانی ئاداری دیارکرد.

لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان هاتووە، ئاماژە بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە 25/1/2022 دوا بە دوای نووسراومان بە ژمارە 9293 لە 13/10/2021، بە هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان لە رۆژانی خوێندن و چەند خاڵێک جێبەجێ دەکرێت.

لە خاڵی یەکەمی نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تاقیکردنەوەکانی بەرایی وەکخۆی لە 19/2/2022 دەستپێدەکات و رۆژی 27/2/2022، کۆتایی دێت.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان رایگەیاندووە، پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە 11/3/2022 دەستپێدەکات لە 24/3/2022 کۆتایی دێت، جگە لە رۆژانی 12 و 13 و 15 و 16 و 17ی ئادار لە ناوەندەکانی خوێندن دەوامی فەرمی دەبێت، بۆ قەرەبووی پشووەکانی مانگی 1ی 2022 کە بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا بڕیاری لەسەر درا.

سەبارەت بە پشووەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ( زانستی و وێژەیی) و پۆلی (نۆیەمی بنەڕەتی) رۆژی پێنجشەممە 21/4/2022 دەستپێدەکات رۆژی شەممە 30/4/2022 کۆتایی دێت، بۆ پۆلەکانی 12ی خوێندنی (ئیسلامی و پیشەیی) رۆژی دووشەممە 18/4/2022 دەستپێدەکات و لە 30/4/2022 کۆتایی دێت.

خشتەی تاقیکردنەوەکان
خشتەی تاقیکردنەوەکان

 

دەقی نووسراوەکە
دەقی نووسراوەکە