سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی بۆ رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مینی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان و دانانه‌وه‌ی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز به‌ رابه‌ری گشتیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی له‌ كه‌سی یه‌كه‌م و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان

بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەك رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و سەركەوتنی دوانزەهەمین كۆنگرەی حزبەكەتان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.

مسعود بارزانی

6ـی شوباتی 2022