سعوودیه وانه‌یه‌ك له مردنی ره‌یان وه‌رده‌گرێت

K24- هه‌ولێر:
رووداوی كاره‌ساتباری گیانله‌ده‌ستدانی ره‌یانی 5 ساڵان له مه‌غریب، كه دوای 5 رۆژ له كه‌وتنه ناو بیرێك له گوندێكی سنووری شاری شه‌فشاون، به مردوویی له بیره‌كه ده‌رهێنرا، بوو به وانه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتارانی سعوودیه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێك بۆ داپۆشین و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌زاران بیری كراوه له وڵاته رابگه‌یه‌ندرێت.
له ژماره‌یه‌ك هه‌ژماری تایبه‌ت له تویته‌ر، لینكی وه‌زاره‌تی ژینگه و ئاو و كشتوكاڵ به ئاوی بیره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ره‌یانی منداڵدا هات.
#وفاة_الطفل_ريان
— المحامي الإلكتروني (@law_b1) February 5, 2022
الآبار المكشوفة مصائد خطيرة ..
ساهم في حماية الأرواح، بالابلاغ عن أي آبار مكشوفة على موقع وزارة البيئة والمياه والزراعة، عبر الرابط:https://t.co/GRJN0iw9ud pic.twitter.com/9s1GPTMNA6
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له سعوودیه، چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی بیره‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دانه‌پۆشراون و له ژێر گژوگیا به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و هیچ هێمایه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌ش له بوونی ئه‌و بیرانه بۆ ئه‌و كه‌سانه دانه‌نراون، كه به‌لایاندا تێده‌په‌ڕن.
تطبيق بلدي مخصص لاستقبال كافة أنواع البلاغات ومنها التبليغ عن الآبار المكشوفة وسريعين جدًا بالاستجابة.
— Gorgeous (@gorgeous4ew) February 5, 2022
رابط التطبيق:https://t.co/s2LrWOLHsU pic.twitter.com/1pkyoVVr65
به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان له‌و پێناوه‌دا راگه‌یاندووه، داوا له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان و خۆبه‌خشان ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و بیره كراوانه به‌خۆڵ پڕبكه‌نه‌وه، كه مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ژیانی زۆر كه‌س هه‌یه.
بئر ارتوازية مغطاة بالعشب .. يعني أي شخص ممكن يسقط فيها بسهولة !!
— 🇸🇦 ﮼إحـــســــاس 🇸🇦 (@Ehsas0506) February 5, 2022
ياليتها بلغت وذكرت الموقع وما اكتفت بالتصوير !!
هذي أرواح بشر ولابد من محاسبة المهملين#الطفل_ريان #الطفل_المغربي_ريان pic.twitter.com/f8CGHdfsi4
به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر لینكی ئه‌پلیكه‌یشنی (بلدي)، كه تایبه‌ته به كاروباره‌كانی شاره‌وانی له سعوودیه، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی بیره كراوه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌یان داوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه جوگرافییه‌كان ده‌كه‌ن، كه شوێنی بیره كراوه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن و لێیان نزیك نه‌بنه‌وه.
📌حادثة #الطفل_ريان المحزنة، تجدد ذكريات مؤلمة لحوادث مشابهة، وتبين خطورة الآبار الارتوازية المكشوفة.
— عبدالله البرقاوي (@albargawy) February 5, 2022
🏷 ساهم في حماية الارواح، بالابلاغ عن اي آبار مكشوفة عبر موقع وزارة البيئة والمياه والزراعة، من خلال هذا الرابط:
🔗 https://t.co/JJX1R7l58t pic.twitter.com/KqEXZzdvqe
له هه‌ندێك له هه‌ژماره‌كان لێدوانی عه‌بدولعه‌زیز بن لهعبوون، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی هاریكاری "زه‌ویناسانی سعوودیه" بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تێیدا گوتوویه‌تی: "دوای رووداوی ئه‌یانی منداڵ و له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه.. پێویسته لایه‌نه جیاوازه‌كان و كه‌ساتی تایبه‌تمه‌ند هاوكار بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی بیره كراوه‌كان و كارێزه وشكبووه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان لێ به‌دوور بگرن و ئاگاداریان بن".
العالم الجيولوجي عبدالعزيز بن لعبون: بعد حادثة #الطفل_ريان وخشية من تكرار المأساة.. يجب على الجهات المختلفة وأهل الاختصاص التعاون لتوعية الناس من مخاطر الآبار المكشوفة والعيون الجافة والدحول والوقاية منها. pic.twitter.com/e5GzI0Z7C0
— أخبار عاجلة (@News_Brk24) February 6, 2022
دوای مانه‌وه‌ی ره‌یانی منداڵ له‌ناو بیره‌كه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ، شه‌وی رابردوو تیمه‌كانی فریاگوزاری مه‌غریبی رهیانیان به مردوویی له‌ناو بیره‌كه ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵێكی به‌رده‌وامی تیمه‌كان له‌پێناو رزگاركردنی.
سه‌ره‌تا میدیاكانی مه‌غریب رایانگه‌یاند، كه ره‌یان به زیندوویی له بیره‌كه ده‌رهێنراوه و تیمه‌كانی رزگاركردن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ره‌یان سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كی شاهانه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا مردنی منداڵه‌كه به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات، ئاخۆ به‌ر له هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له بیره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، یانیش دواتر، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی چاودێری له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كامێرای تایبه‌ت تا ساتی ده‌رهێنانیشی جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ژیان ده‌كرده‌وه.
ره‌یان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی 60 مه‌تری و له قووڵایی 32 مه‌تر گیرساوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیره‌ی بیره‌كه زۆر ته‌سكه و له 30 سانتیمه‌تر زیاتر نییه، تیمه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناوی و رزگاری بكه‌ن، بۆیه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌بێ وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری بڕین و هه‌ڵكه‌ندی زه‌وی و به پشتبه‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا و زه‌ویناسان، له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌و گرده‌ی بیره‌كه‌ی لێیه، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ره‌یان ده‌ده‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ڕێگه‌ی سۆنده‌وه خواردن و ئۆكسجینیان به ره‌یان داوه و توانیویانه له رێگه‌ی كامێرای تایبه‌ته‌وه كه خستوویانه‌ته ناو قووڵایی بریهكه، چاودێری دۆخی ره‌یان بكه‌ن و له مانه‌وه‌ی له ژیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
H.B