توركيا كوشتنى ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئه‌و چه‌كدارانه‌ ئاماده‌كارییان بۆ هێرشكردن ده‌كرد
هێزێكی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان
هێزێكی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كوشتنی 8 چه‌كداری سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌"ی له‌ باكووری سووریا راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ وردی ئاماژه‌ به‌ شوێنی كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ بكات.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، "هێزه‌ تایبه‌ته‌كانمان له‌ كوشتنی 8 چه‌كداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌"ی سه‌ر به‌ رێكخراوی "تیرۆرستی"ی په‌كه‌كه‌ له‌ باكووری سووریا سه‌ركه‌وتوو بوون، كه‌ ئاماده‌كارییان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌‌كانی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" و "قه‌ڵغانی فورات" ده‌كرد".

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ هێزه‌كانی توركیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی 4 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه‌ رووبه‌رێكی فراوانی له‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵ كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌زاران ئه‌و خێزانه‌ كوردانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ‌كه‌ فه‌رمان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وه‌رده‌گرن، به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاواره‌ بوونه‌‌.

H.B