سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له يه‌كگرتووى ئيسلامى کوردستان ده‌كات
کوردستان
مه‌سرور بارزانی
كابینه‌ی نۆیه‌م
په‌یام
پیرۆزبایی
یه‌كگرتووی ئیسلامی
سه‌لاحه‌ددین به‌هائه‌دین
K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 6ی شوبات، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پیرۆزبایی بيست و هه‌شته‌مين ساڵيادى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ناوی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايیکردنی.