دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پرۆسه‌ی سیاسی ئاڵۆز ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی ژماره 2ی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دواخست بۆ كاتێكی نادیار.
دواخستنه‌كه دوای ئه‌وه هات، هه‌ریه‌ك له كوتله‌كانی سه‌در، سیاده، پارتی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆیان كرد.
به‌ر له بایكۆتی كوتله‌كان، له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دادگای باڵای ئیتیحادی، له بڕیارێكدا، رێوشوێنی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری هه‌ڵپه‌سارد.
له واده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، له كۆی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌نیا 58 نوێنه‌ر ئاماده بوون.
به‌رپرسێكی سیاسی، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، به هۆی ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه، دانیشتنه‌كه گۆڕا بۆ دانیشتنی گفتوگۆی كراوه و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار نه‌خرایه به‌ر باس.
دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران خشته‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی خشته‌كه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر سوێندی یاساییان ده‌خوارد و له بڕگه‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

دانیشتنی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، به گوێره‌ی راڤه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق، پێویستی به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی نوێنه‌ران هه‌بوو، واته 220 نوێنه‌ر له كۆی 329 نوێنه‌ر.
به‌ر له واده‌ی دانیشتنه‌كه، به‌شێك له نوێنه‌ره‌كان نوێژیان له نوێژگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له كۆی 58 نوێنه‌ره ئاماده‌بووه‌كه سه‌رقاڵی گفتوگۆ بوون له‌گه‌ڵ یه‌كدی.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، هیچ ئه‌ندامێكی كوتله‌كه‌ی به‌شداری له دانیشتنی حه‌وتی مانگ ناكه‌ن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (6ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، دادگای ئیتیحادی له‌سه‌ر سكاڵای چوار نوێنه‌ر، بڕیاری دا، پرسی كاندید بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵپه‌سێرێت، تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی له دژی جووڵێندراوه.
ئه‌و چوار نوێنه‌ره‌ی سكاڵاكه‌یان تۆمار كردووه، زێبارییان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، ده‌سه‌ڵاتی خراپ به‌كارهێناوه و سامانی گشتیی به‌هه‌ده‌ر داوه، ئه‌مه ئه‌و تۆمه‌ته‌یه، كه زێباری ره‌تیكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، رێز له بڕیاری دادگا ده‌گرێت.
له 2016دا به هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه، زێباری له نوێنه‌ران متمانه‌ی لێ وه‌رگیرابوویه‌وه، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كان له دادگا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه. ئه‌و كاته زێباری وه‌زیری دارایی و ئابووری بوو، پارته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، زێباری رووبه‌ڕووی هه‌راسانكاری سیاسی بووه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌تانه به‌ر له‌وه‌ی یاسایی بن، سیاسیین.

ئێستا، كه زێباری خۆی كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، چه‌ند نوێنه‌رێكی یه‌كێتی سكاڵاكه‌یان له دژی زێباری جووڵاندووه.
كوتله‌ی سه‌در، كوتله سوننیه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنن، پشتیوانی له زێباری ده‌كه‌ن.
به رای شاره‌زایان، له سه‌روویانه‌وه، تارق حه‌رب، كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا كۆچی دواییكرد، زێباری له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، چونكه زۆرینه پشتیوانی ده‌كه‌ن، جگه له لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتی.
یه‌كێتی ته‌نیا 17 كورسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه و ماوه‌ی 17 ساڵیشه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتیدا پێدراوه، به‌ڵام پارتی له پێشه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه كوردیانه‌یه، كه پێیان وایه یه‌كێتی له رێی ئه‌و پۆسته‌وه نه‌یتوانیوه خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌كانی بكات و پۆسته‌كه هیچ سوودێكی به كیانه ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، له ماوه‌ی رابردوودا، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كه له 2018ه‌وه پۆسته‌كه‌ی له ده‌ستدایه، نه‌ك سوودی به هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو له هه‌ندێك وێستگه‌ی سیاسیی‌دا دژایه‌تی سیاسه‌تی ره‌سمی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.

كوتله‌ی سه‌در، به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێكاره‌كانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری، بڕیاری دا دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ران بایكۆت بكات.
ئێواره‌ی رابردووش، هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سیاده، كه 63 ئه‌ندامی نوێنه‌رانی هه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و هاوپه‌یمانی سه‌در، هه‌مان بڕیاری دا و بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی كرد. هه‌روه‌ها پارتیش، كه 31 كورسی هه‌یه بایكۆتی كرد و رایگه‌یاند، ئامانج له بایكۆته‌كه له‌پێشچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و ته‌واوكردنی گفتوگۆكانه.
ئه‌م مشتومڕه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ئه‌وه دێت، له (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) ئه‌نجوومه‌نه‌كه یه‌كه‌م دانیشتنی كرد و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارد.
هه‌موو ئه‌وه‌ی رووده‌دات، به‌ر ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی نوێنه‌رانه، كه له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه‌كانی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاویان كرد و له به‌رامبه‌ردا ره‌وتی سه‌در و سوننه و پارتی وه‌ك سێكوچكه‌ی نوێی سیاسی له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بوونه براوه‌ی یه‌كه‌م.
له دوای هه‌ڵبژاردنی گشتیی 2005ه‌وه تا ئێستا بووه‌ته نه‌ریتێكی سیاسیی باو، كه كورد پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سوننه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شیعه‌كانیش پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیان به ده‌سته‌وه بێت.

ئێستا 25 كاندید كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌كه‌ن و زیاتر چانسی سه‌ركه‌وتنی زێباری هه‌یه، به هۆی ئه‌و پشتیوانییه گه‌وره‌یه‌ی له كوتله‌كانی سه‌در و سیاده و پارتییه‌وه لێی ده‌كرێت.
دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی عێراق ده‌بێت، چونكه به گوێره‌ی ده‌ستوور دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، كوتله‌ی گه‌وره‌ی نوێنه‌ران ده‌ستنیشان ده‌كرێت و كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێردرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپێردراویش ته‌نیا یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی.
ره‌وتی سه‌در، خۆی به زۆرینه‌ی نوێنه‌ران ده‌زانێت و داوای پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كات.
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی لایه‌نگری ئێران، له هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆیان رێكخستووه، كه پێكدێن، له كوتله‌ی فه‌تح و نوێنه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی، 17 كورسییان هه‌یه و هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، 33 كورسی هه‌یه.

سه‌رچاوه: فرانس پرێس