نەیتوانی رەگەزەکەی بگۆڕێت کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا

رێگە نەدرا نەشتەرگەری بکات
بنەماڵەکەیان رێگەیان نەدا نەشتەرگەری رەگەز گۆڕین بکات
بنەماڵەکەیان رێگەیان نەدا نەشتەرگەری رەگەز گۆڕین بکات

K24 – هەولێر

کوڕێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ویستویەتی رەگەزەکەی خۆی بگۆڕێت، بەڵام لەلایەن کەسوکاری رێگری لێکراوە، ئەویش دوای ماوەیەک گۆشەگیری خۆی کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، ئەو گەنجە خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوای ئەوەی هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی رەگەزی سەری نەگرت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

وەک لە راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو روونکراوەتەوە "بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 7/2/2022 هاووڵاتییەک بە ناوی رێبوار ئیبراهیمی تەمەن 20 ساڵەی خەڵکی مەریوان، لە رێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

ئاماژە بەوەشکراوە: "رێبوار ئیبراهیمی، ویستویەتی لە ناسنامە خۆی وەک ژنێکی ترەنس پێناسە بکات، و نەشتەرگەری هاوتەریب کردنی رەگەز ئەنجامبدات، هەر بۆیەش بنەماڵەکەی سەردانی مامۆستایەکی ئایینیان کردووە، ئەو مامۆستایە گوتوویەتی ئەم کارە بەپێی شەرع رێگەپێدراو نییە و رێبوار دوای ئەوە تووشی گۆشەگیری و خەمۆکی بووە، لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".