یەدەگی زێڕی عێراق بۆ سەرووی 96 تۆن زیادیکردووە

بانکی ناوەندی عێراق: یەدەگی زێڕ و دۆلار بەرزبوونەتەوە
یەدەگی زێڕ
یەدەگی زێڕ

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی زێڕ و دراوە قورسەکان زیادیکردووە.

ئیحسان شەمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، یەدەگی دراوی بیانی بەشێوەیەکی بەرچاو و سەقامگیر بۆ سەرووی 64 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هەروەها یەدەگی زێڕ بۆ سەرووی 96 تۆن زیادیکردووە.

روونیشی کردەوە، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی بانکەکان بۆ ئەوەی هەلی گەشەکردنی وڵات زیاتر بێت.

لە ماوەکانی رابردووش، بانکی ناوەندی رایگەیاندبوو، کار بۆ بەرزکردنەوەی بڕی قەرزی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان دەکەن.