ڤیدیۆ.. داهێنانێکی نوێ بۆ رزگارکردنی ئەو کەسەی دەکەوێتە ناو بیرەوە

داهێنانێکی جیاواز و کاریگەر..
رزگارکردنی کەسێک کە دەکەوێتە بیرەوە
رزگارکردنی کەسێک کە دەکەوێتە بیرەوە

K24 - هەولێر:

دوای مردنی منداڵە مەغریبیەکە لە ئەنجامی کەوتن و مانەوەی لەناوی بیرێکدا بۆ ماوەی 100 کاتژمێر، داهێنەرێکی سعودی نوێترین داهێنانی خۆی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە رزگارکردنی ئەو کەسانەی دەکەونە بیر و چاڵی قوڵەوە.

عەبدولعەزیز جلخف، داهێنەرێکی سعودییە و بۆ جێگیرکردنی ئامێرەکەی 13 خولەکی پێدەچێت و دەرهێنانی کەسەکە لە بیرێکی 30مەتری نزیکەی 9 خولەکی پێدەچێت.

عەبدولعەزیز لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی "لە تاقیکردنەوەکەدا بوکەڵەیەکی 30 کیلۆگرامی بەکارهاتووە".