زیاتر له 300 پاكه‌تی حه‌شیش به وێنه‌ی پوتنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا رایانگه‌یاند، له باكووری ئه‌و وڵاته زیاتر له 300 پاكه‌تی حه‌شیش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، كه له‌سه‌ر هه‌ر پاكه‌تێك وێنه‌یه‌كی "ڤلادیمیر پوتن"، سه‌رۆكی رووسیای له‌سه‌ره.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانی پرێس، به‌رپرسێكی ده‌زگای نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كان له لیبیا ئاشكرای كردووه، كه 323 پاكه‌تی حه‌شیش له شارۆچكه‌ی "مه‌رج" ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، كه هه‌ر پاكه‌تێك كێشه‌كه‌ی 250 گرامه و هه‌ر یه‌كێكیان وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی رووسیای له‌سه‌ره.
بابه‌تی وێنه‌ی پوتن له پاكه‌ته حه‌شیشه‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره نه‌كراوه، كه چۆن گه‌یشتووته ئه‌و وڵاته و كێ هێناوه‌یه‌تی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له لبیبیا دوای رووخانی رژێمی "معه‌مه‌ر قه‌زافی" له ساڵی 2011 زۆر زیادی كردووه و ده‌زگا ئه‌مه‌نییه‌كان نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی بكه‌ن، زۆربه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش له‌و وڵاته ده‌ستده‌كه‌وێت.
فه‌تحی باشاغا، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی لیبیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه سووریا تۆمه‌تباره به بڵاوبوونه‌وه و بازرگانیكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاته‌كه‌ی، كه زیاتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه حه‌فته‌ر ئه‌و بازرگانییه په‌ره‌ی پێده‌درێت.
In #Libya, a large batch of hashish was detained, packed in a film with a photo of #Putin glued on it.
— Middle East Update (@islamicworldupd) February 7, 2022
A local resident found 323 packages pic.twitter.com/qSxCjk6HFh