دانووستانی ئەمهریکا و ئێران كاریگهری لهسهر نرخی نەوت درووستكرد
K24 - ههولێر:
بەر لە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمهریکا بە ئامانجی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، کە پێشبینی دەکرێت بە سەرکەوتنی دانوستاندنەکان سزاکانی فرۆشتنی نەوتی ئێران هەڵبگیرێن، ئەوەش نرخی نەوتی لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزاند.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بە رێژەی سەدا 0.32 بۆ 92.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، دوای ئەوە لە مامەڵەکانی دوێنێی بۆ 94 دۆلار بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.23 بۆ 91.09 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
هەردوو جۆر نرخی نەوتی خاویش لە مامەڵەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ بەرزترین ئاستەکانی 8 ساڵی رابردووی بەرزبووەوە. کە بەهۆی بەرزبووەنەوەی خواست و ناکۆکییەکان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و مەترسییەکان لە پچڕانی کارەبای ئەمهریکا بەهۆی شەپۆڵی سەرما، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.