فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان بۆردوومانکرد
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ کاتژمێر 11:45 پێش نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکەیان لەدەڤەری برادۆست بۆردوومانکرد.
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بەکوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 11:45 پێش نیوەڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە کوێستانی بەربزین و چیای بۆڵێ بۆردوومانی پەکەکەیان کرد.
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون بارەگای پەکەکەی لێیە و هااوڵاتیانی سیڤیلی لێ نیشتەجێ نیە، هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێنەگەیشتووە، ئەوەی تایبەتیش بێت بەزیانەکانی پەکەکە ئێمە هیچ زانیاریەکمان نیە